19/5/2020 11:18 PM

پشتگیری لە سكاڵای رۆژنامەنووسان دەكرێت

دادگای دەستووری ئەڵمانیا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەركردو پێیوایە چاودێریكردن و سیخوڕی بەسەر ڕۆژنامەنووسانەوە لەلایەن هەواڵگری ئەڵمانیاوە پێشلكاری مافەكانی مرۆڤە.

دادگای  باڵای دەستووری ئەڵمانیا دانیپیانا هەموو ئەو چاودێریانەی هەواڵگری ئەڵمانیا كردوویەتیە سەر ڕۆژنامەنووسان لە دەرەوە، پێشێلكاری بووە لە مافەكانی مرۆڤداو لەسەر ئەو بنەمایە دادگای دەستووری ئەو سكاڵایەی قبوڵكرد كە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسانی بیانی لەسەر هەواڵگری ئەڵمانیا تۆماریان كردبوو، ئەو چاودێریيەشیان بە زیانێكی گەورە بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسی ناوبردووە.

ئەم داوایە لەلایەن ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور و شەش ڕۆژنامەنووس و پارێزەرێكی یاسایی پێشكەش بە دادگای دەستووری ئەڵمانیا كرا، لە داواكەدا هاتبوو چاودێری چالاكیيە جیهانیيەكان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەلایەن هەواڵگری دەرەوە BND كارێكی نادەستوورییە.

هەواڵگری ئەڵمانیا كە 6 هەزارو 500 كەس كاری تیدەكات، بەپێی دەستووری ئەڵمانیا ساڵی 2017 دەسەلاتەكانی دیاریكراوەو لە ئێستاشدا پەرلەمانی ئەڵمانی لەهەوڵی هەمواركردنەوەی ئەو یاسایەدایەو بڕیاریشە لانیكەم تا كۆتایی ساڵی 2021 تەواوبكرێت.

بەپێی ئەو داوایە ڕۆژنامەنووسان زۆر نیگەران بوون، چونكە زۆرێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ئەو چاودێریيەوە بواری كاركردنیان بەرتەسك بۆتەوەو ناتوانن لە كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكاندا لەژێر چاودێریدا كاربكەن.

لەدوای قبوڵكردنی ئەو سكاڵایە لەلایەن دادگای باڵای دەستووری ئەڵمانیاوە، هەواڵگری ئەڵمانیا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت.

خاك - شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا
س/ كەناڵی ZDF






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved