قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه له راگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو رێگریكردنی له‌ناوچوون، پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بن كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و باخداری و دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماده‌كراوه. كه بریتین له: 1- دارستانه‌كان موڵكی گشتین و پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه. 2- كوردستانه‌كه‌مان به سروشته سه‌وزه‌كه‌یه‌وه ره‌نگینه، با هه‌موومان پارێزگاری لێبكه‌ین. 3- دارستان و پاوانه‌كان هۆكارن بۆ زیادبوونی رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی. 4- جێهێشتنی ئاگرو خه‌ڵوزی گه‌شاوه له‌ناو دارستان و سه‌یرانگاكاندا، هۆكارن بۆ روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه. 5- به ڕواندنی ته‌نها نه‌مامێك خزمه‌تێكی گه‌وره به نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌یت. 6- خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیاریت به‌ڵگه‌ی هۆشیاریته له‌سه‌ر پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان و رێگریكردنته له له‌ناوچوون. 7- ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی باشت ده‌وێت، پارێزگاری له دارستانه‌كان بكه. 8- كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستان و پاوانه‌كاندا واتای له‌ناوچوونی هه‌موو به‌ها ژینگه‌ییه‌كان، با رێگربین لێی. 9- فڕێدانی جگه‌ره له دارستان و پاوانه‌كان، ده‌بێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و له‌ناوچوونی دارستانه‌كان. 10- ژیتگه‌ی كوردستان به‌شێكه له ژینگه‌ی جیهان، پاراستنی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه. 11- زیانگه‌یاندن به دارستان و پاوانه‌كان، روبه‌ڕووی سزای یاساییت ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure