بۆ جارێكی‌تر سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات و مۆڵه‌تی مانگێكی پێداوه بۆ چاكسازی گه‌وره، ئه‌گه‌رنا پاڵپشتییه داراییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه راده‌گرێت. دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی تیدرۆس ئههانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه و نووسیوێتی: ده‌بێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پابه‌ندبێت به ئه‌نجامدانی چاكسازی جه‌وهه‌ری گه‌وره له ماوه‌ی 30 رۆژی داهاتوودا. ترامپ هه‌ڕه‌شه‌شی له رێكخراوه‌كه كردووه‌و رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه پابه‌ند نه‌بێت، كۆمه‌ك و پاڵپشتییه دارایی و لۆجستییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێكخراوه‌كه ده‌كه‌مه‌وه‌و چاو به ئه‌ندامێتیمان له‌و رێكخراوه ده‌خشێنمه‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ناوه‌ڕاستی نیسانی رابردوودا ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه راگرت و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی لایه‌نگری چین ده‌كات و چاوپۆشی له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید19" ده‌كات. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure