د.ئه‌مین مه‌لا خدر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی جومگه‌و ڕۆماتیزم و فه‌قه‌رات بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی سه‌باره‌ت به پسپۆڕییه‌كه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ئه‌مین ئه‌مزانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكرووه‌ته‌وه. *په‌نجه ته‌قاندن نابێته هۆی سه‌وه‌فانی جومگه‌كانی ده‌ست. *هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشكنینی (R.F)یان پۆزه‌تیڤه، مانای ئه‌وه نییه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی ڕۆماتیزمه‌یان هه‌یه، له هه‌ندێ كه‌سی ئاسایی‌دا پۆزه‌تیڤه. *ته‌قه‌ته‌ق یاخود ده‌نگی جومگه له‌كاتی جووڵه‌دا ئاساییه‌و به نه‌خۆشی دانانرێت ئه‌گه‌ر جومگه‌كه ئازار‌و ڕه‌قبوون و ئاوسانی نه‌بێت. *مه‌ترسیدارترین هۆكارێك كه ده‌توانرێت نه‌هێڵرێت بۆ توشبوونی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ، بریتییه له قه‌ڵه‌وی. *ئه‌وه ڕاسته كه هه‌ندێ كه‌س ده‌توانن پێشبینی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جومگه‌و فه‌قه‌راتیان هه‌یه، بۆنموونه ده‌ڵێن سبه‌ی ڕه‌شه‌بایه، هۆكاری ئه‌وه گۆڕانی په‌ستانی هه‌وایه(Barometric Pressure) له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ڕووده‌دات به‌هۆیه‌وه ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیان زیاد ده‌كات. *هه‌ركات یوریك ئه‌سید له‌ناو خوێنتدا به‌رزبۆیه‌وه، پێویست ناكات ده‌ستبكه‌یت به خواردنی حه‌بی زایلۆریك (Allopurinol)، ته‌نها له هه‌ندێ حاڵه‌تدا وه‌رده‌گیرێت كه پزیشك ده‌ستنیشانی ده‌كات. *ئازاری پشت یاخود مل له منداڵاندا ئاسایی نییه‌و پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ببینرێت. *ئازاری گه‌شه له منداڵاندا زۆر باوه، منداڵ ته‌نها شه‌وانه ئازاری هه‌ردوو لاقی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه له ڕۆژدا به‌رده‌وامبوو یاخود تاو ئاره‌قه‌كردن و نه‌مانی ئیشتیهای خواردن و لاوازبوونی له‌گه‌ڵدا بوو، پێویسته به زووترین كات له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ببینرێت به مه‌به‌ستی پشكنین. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure