20/5/2020 11:33 PM

وەزیری کشتوکاڵ پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات

بێگەرد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی هەنگدا، پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات و دەڵێت پلانمانە بایەخ بەم کەرتە بدەین.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لە رۆژی جیهانی هەنگدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەنگەوانان، وتی: هەنگەوانان لای وەزارەتەکەی خۆیان (كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) بایەخی تایبەتیان پێدەدرێت.

وتیشی: ساڵی رابردوو كاتێك بۆ یەكەمجار هاوردەكردنی هەنگوینمان قەدەغەكرد باس لە گرانبوونی نرخ کرا، هەنگاوەکەمان ناو و بەپێی هەلسەنگاندنیش قەدەغەکردنەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن بەرهەمی هەنگوینمان هەیە كە بەپێی پشكنینی تاقیگەی لە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتی باشترین هەنگوینە.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی: پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو  بایەخدانە بەم كەرتە گرنگە، كە زیاتر لە 11 هەزار هەنگەوانمان هەیەو  بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كەرتەیە.

لە کۆتایشدا وتی: پیرۆزبێت 20ی ئایار رۆژی جیهانی هەنگ.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved