ليژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئاگاداریيەكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن كۆدەبێتەوە. لە ئاگاداریيەكەی لێژنەی باڵای بینینی مانگدا هاتووە: بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی ٢٢⁄٥⁄٢٠٢٠ ليژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ليژنە لاوەكیيەكانی پارێزگاكانی ھەرێم كۆدەبێتەوە. روونیشكراوەتەوە: داوا لە ھاووڵاتیانی ئازیزمان دەكەین، ھاوكات لەگەڵ كاری ليژنەكانمان، ئێوارەی ھەینی ٢٢ى ئایار، ھەركەسێك بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی، بە زووترین كات یەكەی كارگێری سنوورەكەی ئاگاداربكاتەوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure