كورتی باڵا یان كورته باڵایی، به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه باڵای مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵای ئاسایی به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو كێش، ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێك منداڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵ. باڵای مرۆڤ له ته‌مه‌نی (25 ساڵ) ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی كچان له (17 ساڵ و نیو) و كوڕان له (18 ساڵ)دا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كورته باڵایی و نیشانه‌و شێوازه‌كانی چاره‌سه‌رییه‌وه، د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و گرنگترین هۆكاره‌كانی كورته باڵایی ڕوونكرد‌ووه‌ته وه، ئه‌وانیش: 1-بۆماوه‌یی: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه باوك یان دایكی یاخود هه‌ردووكیان كورته‌باڵا بوون، ئه‌وا شتێكی زۆر چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌و منداڵه‌ش باڵای كورت بێت. 2-هۆكاری نه‌خۆشی: -به‌دخۆراكی -كه‌می ڤیتامین دی و ئێسكه‌نه‌رمه -كه‌می هۆڕمۆنی گه‌شه یان سستی یا نه‌بوونی هۆڕمۆنی گه‌شه -شه‌ونخوونی و كه‌مخه‌وی و تێكچوونی خه‌و -نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك ڕه‌بۆو شه‌كره‌و سستی و وه‌ستانی گورچیله‌و هه‌ندێك نه‌خۆشی تری گورچیله‌و سكچوونی به‌رده‌وام و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس. -هه‌ندێك جۆری كه‌مخوێنی وه‌ك سالاسیمیاو كه‌مخوێنی سكه‌ڵ سێڵ. -قه‌ڵه‌وی له منداڵ -كۆرپه‌ی ناكام و بوونی به‌دخۆراكی له دایكدا كاتی سكپڕی. -نه‌خۆشی بۆماوه‌یی وه‌ك كۆنیشانه‌ی تێرنه‌رو داون و نه‌خۆشی كوشینگ و گه‌شه نه‌كردن و پوكانه‌وه‌ی غوده‌ی نوخامی. -سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی -هۆكاری سایكۆلۆژی وێنه‌ی بێبه‌شبوون له سۆزی دایك و باوك یان له‌ده‌ستدانی دایك یان باوك یان كه‌سێكی نزیك، هه‌روه‌ها بوونی سترێسی زۆر‌و به‌رده‌وام. -به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆیده‌كان وه‌ك دیكسۆن و كۆرتیزۆن -نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بڕبڕه‌كان و نه‌رمی كڕكراگه‌و شه‌له‌ل ده‌ماغ و نه‌بوونی ته‌ركیز كه هه‌ندێكجار وه‌ك ئۆتیزم ده‌ستنیشان ده‌كرێت. 3-كورته‌باڵایی جه‌سته‌یی: له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسكی منداڵه‌كه گه‌شه ناكات وه‌ك پێویست و له ئێسكی منداڵێكی ته‌مه‌ن بچوكتر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت و دوای باڵغبوون باڵای منداڵه‌كه زیاد ده‌كات. نیشانه‌كانی كورته‌باڵایی: كورته باڵایی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه باڵای مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵای ئاسایی به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو كێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێك منداڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵ یاخود به‌رواد بكرێت به لیستی نموونه‌ی باڵا به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز. هه‌روه‌ها پزیشك ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانكراو و ئاسایی ئه‌و كه‌سه له‌كاتی پێگه‌شتندا به چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات كه پشت به باڵای باوك و دایكی منداڵه‌كه ده‌به‌ستێت. ئه‌و فه‌حسانه‌ی پێویسته له‌كاتی كورتی باڵاییدا ئه‌نجام بدرێت: -فه‌حسی هۆڕمۆنی گه‌شه كه پێویسته دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت كه یه‌ك سه‌عات له‌نێوانیاندا بێت له‌گه‌ڵ هۆڕمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو. -فه‌حسی غوده‌ی ده‌ره‌قی -فه‌حسی ڕێژه‌ی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن و پڕۆتین. -فه‌حسی میزو گورچیله‌و پیسایی -فه‌حسی شه‌كره -تیشكی ئێسك بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌كان و هه‌ندێك حاڵه‌ت ڕه‌نگه سۆنارو تیشكی ته‌نووری بوێت. -فه‌حسی كرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له‌كاتی بوونی ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه. شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كورتی باڵا: 1-ده‌ستنیشانكردنی جۆر‌و هۆكاری كورته باڵایی و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ر بتوانرێت. 2-پێدانی هۆڕمۆنی گه‌شه له‌كاتی نه‌بوون یان كه‌می هۆڕمۆنی گه‌شه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی ژێرپێسته‌وه ده‌درێت به منداڵه‌كه ڕۆژانه‌و پزیشكی پسپۆڕ دیاری ده‌كات و هه‌ندێكجار پێكهاتووه‌كانی هۆڕمۆنی گه‌شه به‌شێوه‌ی حه‌پ یان قه‌تره‌و به‌خاخه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. 3-خۆركی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن. 4-وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام رۆژانه 5-ڕێكردنه‌وه‌ی خه‌و و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی بۆ زانینی ئاستی باڵای نموونه‌یی به (سانتیمه‌تر) به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز سه‌یری بابه‌تی لیستی ئاستی باڵای نموونه‌یی بكه له‌م وێنانه‌دا. خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure