قۆخ یەکێک لەو میوانەیە کە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە کە بۆ جەستە پێویستن، مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە. لەم بابەتەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم میوە بەتامە هاوینییە دەخەینە روو. *رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات بەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکان. *دوەم: قۆخ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، دژە ڤایرۆس و شێرپەنجەیە. *بەهۆی ڤیتامین و ریشاڵ لە پێکهاتەیدا شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە. *میوەیەکی گرنگە بۆ دڵ و بۆریەکانی خوێن، رێگری دەکات لە مەیینی خوێن و رەقبونی دمارەکان. *کۆلاجین بۆ پێست دابین دەکات و پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە. *کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و بە هاوسەنگی دەیهێڵێتەوە. *خواردنی قۆخ بەسودە بۆ گورچیلەکان و روبەڕوی ئەو گرفتانە دەبێتەوە کە توشی گورچیلە دەبن. *دەوڵەمەندە بە ئاسن، چارەسەری کەمی ئاسنی خوێن دەکات. *جەستە لە ژەهر خاوێندەکاتەوە، هەروەها پارێزگاری لە سییەکان دەکات.
سەرچاوە: medicalnewstoday
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure