فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" به یارمه‌تی بریكاری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی شاره‌وانی تاران و به هاوڕێیه‌تی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران ئێرانی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م فێستیڤاڵه به مه‌به‌ستی هاوبه‌شیكردنی ئه‌زموونه‌كانی خه‌ڵكی جیهان به درێژایی سه‌رده‌می قه‌ره‌نتینه بۆ خۆڕاگری له توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا دامه‌زراوه، تا له چوارچێوه‌ی كامێڕاكانی خۆیانه‌وه، ئه‌زموونه شیرینه‌كان، تال، دڵه‌ڕاوكێ، بێكاری، خۆشی و هێواو ته‌نانه‌ت مردنیش تۆماربكه‌ن. له ده‌قی بانگه‌وازی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا هاتووه: له مێژووی سه‌رده‌مدا، هیچ كاتێك مرۆڤ به‌مشێوه‌یه ئه‌زموونێكی به‌ربڵاوی هه‌ست پێنه‌كردووه كه ترسه هاوبه‌شه‌كانیان له ماڵه‌وه ئه‌زموونی بكه‌ن. بێگومان ئه‌م ئه‌زموونه خاڵه سه‌ره‌تاییه‌كی دیكه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان بۆ درێژه‌پێدان به ژیان. هه‌ر به‌وپێیه هه‌وڵماندا فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" بخه‌ینه‌ڕێ، تا بتوانین خوڵقاندنی گشتی له كه‌مبوونی كه‌ره‌سته و نه‌بوونی پێداویستی پێویست و جیهازه پێشه‌ییه‌كان، تاقیبكه‌ینه‌وه و له كه‌مترین، زۆرترین سازبكه‌ین. ئه‌م فێستیڤاڵه به بابه‌تی جۆراوجۆر پێناسه‌كراوه كه بریتین له: ـ قه‌ره‌نتینه/ ژیان/ ئه‌وین/ دین ـ قه‌ره‌نتینه/ بنه‌ماڵه/ منداڵان/ یارمه‌تی هه‌ژاران/ یارمه‌تی كه‌سانی دیكه ـ قه‌ره‌نتینه/ ده‌روون/ توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی/ ئه‌زموونی ته‌نیایی/ خۆدۆزینه‌وه ـ قه‌ره‌نتینه/ نه‌خۆشه تایبته‌كان/ به‌ساڵاچووان ـ به‌شی تایبه‌ت/ بێ پاوانه‌كان هۆگران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له دوو به‌شی پیشه‌یی و ئاماتۆڕو له دوو به‌شی ناوخۆیی و بیانی بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ، به ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir و یان په‌یجی ئینستاگڕامی تایبه‌ت به فێستیڤاڵ، به ناونیشانی @One_minute_Quarantine و كه‌ناڵی تێلێگڕامی به ناونیشانی https://t.me/One_minute_Qurantine ڕه‌وانه بكه‌ن. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه ده‌گه‌نه فێستیڤاڵ، له‌لایه‌ن "حوسێن شوه‌ندی"، خاتوو "سوره‌یا ته‌یموری" و خاتوو "مریه‌م ئه‌دیبی" چاولێده‌كرێن و باشترین به‌رهه‌مه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه كه بریتین له: "ره‌زا به‌نه‌فشه‌خواه"، "سه‌عید سوڵتانی"، "وه‌حید موسائیان"، "غوڵام‌حوسێن شاه‌عه‌لی"، "سیروس كه‌هوری نیژاد"، خاتوو "ئازیتا مۆوگویی" و خاتوو "ساغه‌ر خواجه‌ئه‌میری" هه‌ڵسه‌نگاندی كۆتاییان بۆ ده‌كرێت. هۆگران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له ڕۆژانی 9ی مه‌ی تا 9ی جوونی 2020 بۆ نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ له تاوه‌ری میلاد له شاری تاران پێته‌ختی وڵاتی ئێران ڕه‌وانه بكه‌ن. خه‌ڵاته‌كان: به‌شی ئاماتۆڕ: سێ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م هه‌ركام هه‌شت ملیۆن ڕیاڵ، سێ نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ركام شه‌ش ملیۆن ڕیاڵ و هه‌روه‌ها سێ نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ركام پێنج ملیۆن ڕیاڵ. به‌شی پیشه‌یی: سێ نه‌فه‌ری هه‌ركام بیست ملیۆن ڕیاڵ، سێ نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ركام ده ملیۆن ڕیاڵ و هه‌روه‌ها سێ نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ركام حه‌وت ملیۆن ڕیاڵ. به‌شی نێوده‌وڵه‌تی: دوو نه‌فه‌ری یه‌كه‌م هه‌ركام 400 دۆلار، دوو نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ركام 300 دولارو هه‌روه‌ها دوو نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ركام 250 دولار. فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری "خۆش نێگار" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure