22/5/2020 09:37 PM

عیراق.. راگرتنی گەشتە ئاسمانيیەكان درێژكرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانيیەكانی درێژكردەوە.

لە راگەیەنراوێكدا  بەشی پەیوەندییە گشتیيەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرای كردووە: لە ئاگادارینامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تــا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژكردەوە. 

روونیشكراوەتەوە: ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سورو سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوه.

ئەوەش خراوەتەروو: ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved