لێپرسراوێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕوونیكرده‌وه: پله‌ی گه‌رما نابێته هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عیراق ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشنیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌ی ناوچه‌یی. وتیشی: ده‌ره‌نجامی پێشنیاره‌كه به تایبه‌ت كه هاووڵاتیان تا چه‌ند پابه‌ندی ڕێكاره‌كان ده‌بن، له ماوه‌ی 2-3 ڕۆژ له دوای جێبه‌جێكردنی ده‌رده‌كه‌وێت. نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عیراق ڕوونیشیكرده‌وه: هاووڵاتیان پێیانوابوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوده‌چێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان ڤایرۆسه‌كه تائێستاش به شێوه‌یه‌كی فراوان له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure