22/5/2020 09:55 PM

تەمیمی: مەترسی كۆرۆنا تا كۆتایی 2021 بەردەوامدەبێت

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووه، مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتاییەكانی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش كەرەنتینەكردنی ناوچەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەبێتە هەنگاوێك بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

وتیشی، ئامادەن پلانی پشكنینی گشتی و قەدەغەی هاتوچۆی ناوچەيی پەیڕەوبكەن ئەگەر ڤایرۆسەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت. بەهەمانشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهان كە سیستمی تەندروستییان زۆر پێشكەوتووە.

وەزیری تەندروستی عێراق ڕوونیشیكردەوە، پەیڕەوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەو ناوچانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆماركرابوو، كاریگەریيەكی باشی هەبووەو بووەتە هۆكاری كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسە.

خاك ئاژانسەكان

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved