23/5/2020 04:56 PM

وانەکانی پاش جیابوونەوە

بێگومان ئاسایی نییە کۆتایی بە پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بهێنیت و ئەو دۆخە تێپەڕێنیت، بەڵام هەر دۆخێکی سەخت ئەزمونت دەداتێ و وانەی لێوەردەگریت، دڵشکان و جیابونەوەش دەکرێت چەند وانەیەکت فێربکات. لەدرێژەدا بەشێک لەم وانانانە دەخەینە روو. 

*ناتوانیت کەسێک ناچار بکەیت خۆشی بوێیت، ئەو کەسەی تۆی خۆشبوێت بەهەمو شێوەیەک تۆی قبوڵە و بیانو بۆ رۆیشتن نادۆزێتەوە.

*
کارێکی ژیرانە نییە بەزویی متمانە بە کەسانی دیکە بکەیت.

*
هەمیشە دەبێت پارێزگاری لە سنوری خۆت بکەیت و رێگە نەدەیت کەس سنورت ببەزێنێت و کۆنترۆڵی تۆ بکات.

*
گرنگە لە هەمو پەیوەندییەکدا پارێزگاری لە بۆشایی یەکتر بکەن و رێگە بدەیت کات بە تەنیا بەسەربەرێت، نەک ناچاری بکەیت 24 کاتژمێر لەگەڵ تۆدا بدوێت.

*
هەرگیز خۆشبەختی و دڵخۆشی خۆت مەدە دەستی هیچ کەسێک، چونکە دڵنیا نیت لەمانەوە هیچ کەسێک بۆ هەمیشە.

*رێزگرتنی یەکتر گرنگترین خاڵە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا.

*هەرگیز %100 پشت بە هیچ کەسێک مەبەستە، بەڵکو پشت بەخۆت ببەستە، چونکە مانەوەی هیچ کەسێک بۆ هەمیشە نییە.

*
هەمو کاتێک گوێ لە دڵت مەگرە، پێویستە هەندێک کات دڵت فەرامۆش بکەیت بۆئەوەی رێگە نەدەیت بەرامبەرەکەت بەئاسانی بتشکێنێت.

 

سەرچاوە: boldsky

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved