23/5/2020 10:21 PM

ئاماری مانگی رەمەزان

لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا دەگرن و لەناویدەبەن.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه: لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە (141) تۆن خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا گرتووه.

وتیشی: بەهۆی خراپی و نەشاوی بۆ خواردن یان بەكارهێنانی لە ماوەی (24-4 بۆ 23-5) لیژنەكان دەستیان بەسەر (شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات، شیرینی و خواردەمەنی لەقتوونراو، دەرمانی زیادو كەمكردنی كێش)دا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن كەسانی شارەزا لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناوبراون‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved