د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له بابه‌تێكیدا سووده ته‌ندروستییه‌كانی خواردنی كاڵه‌كی ڕوونكردووه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی زۆر خواردنیشی كردووه. ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ تام و چێژ‌و بۆنه خۆشه‌كه‌ی، كاڵه‌ك به یه‌كێك له میوه نایابه‌كان داده‌نرێت كه گه‌لێك سوودی ته‌ندروستی هه‌یه. گرنگترین سووده‌كان: 1-خۆپاراستن له شێرپه‌نجه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی كارۆتێن كه به‌رگری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له بڵاوبوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌یه له توش نه‌بوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان. 2-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایه. 3-ڕێگریكردن له وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش و تینوویه‌تی، به‌شی زۆری له ئاو پێكهاتووه. 4-باشكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌كزێ و قه‌بزی. 5-ڕێگریكردن له مه‌یینی خوێن و جه‌ڵته‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. 6-یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم. 7-كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وكردن له به‌ربوونی بڕێكی باش له مادده‌ی كۆلین. 8-یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌كاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی. 9-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی. 10-پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزكردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وكوێری و زۆر نه‌خۆشی جیاوازی چاو. 11-بۆ خانمانی دووگیان و كۆرپه‌له‌ی ناوسكی زۆر به‌كه‌ڵكه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆلیك ئه‌سید. 12-كه‌مكردنی بڕی له‌ده‌ستدانی خوێن له‌كاتی سوڕی مانگانه. 13-كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولكه‌و هیلاكی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی و دڵته‌نگی. زیانه‌كانی زۆر خواردنی كاڵه‌ك: 1-زۆر خواردنی كاڵه‌ك به به‌رده‌وامی ڕه‌نگه ببێته هۆی توشبوون به كه‌ڕووی ڕیخۆڵه‌كان. 2-ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌كان، پێویسته ڕۆژی یه‌ك په‌رداخ زیاتری لێ نه‌خۆن. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure