24/5/2020 02:08 PM

لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕقیان لێمانە چۆن رەفتار بکەین؟

هیچ کەسێک ناتوانێت بۆ هەمیشە رقی لە کەسێکی دیکە بێت، ئەوە تەنیا ماوەیەکی کاتییە و دواتر نامێنێت یان بیردەچێتەوە، بۆیە گرنگە بزانیت چۆن رەفتار لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەیت کە رقیان لێت دەبێتەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەن رێکار بۆ ئەم مەبەستە ئاشنا دەبین.

*
دوربکەوە لە دەمەقاڵێ. گرنگە تێبگەیت لەوەی هەموو کەسێک تۆی بەدڵ نییە، تەنیا رێگە مەدە نارەزاییەکانیان کاریگەریت لەسەر دروستبکات.

*
یارییەکەی ئەوان مەکە، چونکە ئەوان مەبەستییانە تۆ بە یارییەکەیانەوە سەرقاڵ بکەن.

*
هەوڵبدە کێشەکە بدۆزەرەوە کە بۆچی رقییان لێتدەبێتەوە، بەمشێوەیە دەتوانیت کۆتایی بە ناکۆکیەکە بهێنیت.

*
داوایان لێبکە یارمەتیت بدەن، بەمشێوەیە پەیوەندییەکە لە دوژمنایتییەوە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی هاوڕێیەتی.

*
هەوڵ مەدە بیرییان لێبکەیتەوە، چونکە تەنیا هەستی رق و توڕەیی لەتۆدا دروستدەکەن، هەوڵبدە فەرامۆشییان بکە.

*
خاڵی لاوازت نیشان مەدە، هەمیشە وەکو کەسێکی بەهێز دەربکەوە.

*بە رقەوە رەفتار لەگەڵ ئەو کەسانە مەکە کە رقیان لێتدەبێتەوە، بەڵکو بە خۆشەویستییەوە رەفتارییان لەگەڵ بکە، دژایەتییەکان قوڵتر مەکەرەوە.

 

سەرچاوە: betterhelp

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved