24/5/2020 02:10 PM

نیشانەکانی لاوازیی سیستەمی بەرگریی جەستە

بۆئەوەی بە تەندروستیەکی باش بمێنینەوە، پێویستە سیستمی بەرگری جەستەمان بەهێزبێت. بەم شێوەیە دەتوانین رووبەڕووی نەخۆشییەکان بە گشتی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی ببینەوە. چەند نیشانە هەیە بە واتای ئەوە دێت سیستەمی بەرگریی جەستەت لاوازە و لە خوارەوەدا ئاماژەیان پێ دەکەین.

*
زۆرینەی کات هەست بە شەکەتی و ماندوبوون دەکەیت.

*
زو زوو نەخۆشی ئەنفلۆئانزا و هەڵامەت دەگریت، کەسانی ئاسایی لە ساڵێکدا 1 بۆ 3 جار تووش دەبن، بەڵام ئەو کەسانەی سیستمی بەرگرییان لاوازە 7 بۆ 10 جار توشدەبن.

*گرفت لە سکتدا هەیە، وەکو ئەوەی زو زو تووشی سکچوون دەبیت، یان غازاتت هەیە.

*برینەکانی جەستەت درەنگ سارێژ دەبن.

*بەردەوام سترێست هەیە و لە ژێر فشاری دەروونی دایت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگریی جەستەت دەبێت.

 

سەرچاوە: pennmedicine

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved