25/5/2020 10:13 AM

خۆر ئەم وزە زۆرەی لە چی بەرهەم دەهێنێت

خۆر چەقی گشت هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە، خۆر ئەستێرەیەکی مامناوەندیە، کە دەکەوێتە یەک لە سەر سێی دەرەوەی گەلەکسی هێڵی کاکێشان، لە کۆتای ژیانیدا دەبیتە کۆرتەباڵی سپی کە قەبارەی هێندەی گۆی زەوی دەمێنێتەوە، بارستایی خۆر ٧٠٠ ئەوەندەی کۆی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرن و بارستای ٣٠٠،٠٠٠ ئەوەندەی بارستای گۆی زەویە.

بڕی ئەو ووزەیەی کە لە چرکەیەکدا خۆر پەخشی دەکات بە دەوری خۆیدا یەکسانە٧٥٠،٠٠٠ ساڵ بەرهەم هێنانی ویستگەیەکی ئەتۆمی لە ساڵێکدا، بەرکەوتەی ئەو ووزەیە کە بەر گۆی زەویدەکەوێت ١٣٦٧ کیلۆ واتە لە یەک مەتر دوجادا لە ساڵێکدا، تەمەنی خۆر ٤،٥٧ ملیار ساڵە، هەتا ئێستا ١٤،٠٠٠ جار هێندەی بارستای گۆی زەویە، هایدرۆجینی گۆریوە بۆ هیلیۆم، خۆر هەتابێت پاڵەپەستۆ و فشار لە سێنەترەکەیدا بەرزدەبیتەوە وە چریەکەشی زیاددەکات، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی بریسکە و رەونەقی خۆر، کە لە ماوەی ٧ ملیار ساڵی کەدا دەبێتە زەبەلاحی سور و پاشان دەبێتە کورتە باڵای سپی لە ئەنجامی ئەو پاڵە پەستۆ زۆرەدا کە لە ناوکی خۆردا هەیە پلەی گەرما لە سێنتەرەکەیدا دەگاتە ١٥ ملیۆن پلەی سەدی، دەر ئەنجام کارلێکی ئەتۆمی روئەدات کە پێێ ئەوتریت ( فیزیۆن ) یاخود ئاوێتەبوون، ئەویش بە هۆی توانەوەی ئەتۆمەکانی هایدرۆجین وە دروستبوونی ئەتۆمێکی تازە کە ئەویش ئەتۆمی هیلیۆمە.

شێوازی کارلێکی ئەتۆمی لە ناو خۆردا بەم شێوەیەی خوارەوەیە ( تکایە تەماشای وێنەکە بکە) بۆزیاتر رونکردنەوە سەرەتا لە ژێر ئەو گوشارەزۆرە، و پلە گەرمیە زۆرەدا، پرۆتۆنێکی هایدرۆجین لەگەڵ پرۆتۆنێکی هایدرۆجینێکیکەدا یەکدەگرن بۆ دروستکردنی مادەیەکی تازە کە پێێدەوترێت ( دیوتریۆم ) کە پێکدێت لە پرۆتۆنێک و نیوترۆنێک، پاشان پرۆتۆنێکی کەی هایدرۆجین لە گەڵ دیۆتریۆمەکەدا یەکدەگرن مادەێەک دروست دەبێت پێدوترێت ( هیلیۆم ثری).

کاتێک دوو بەش لەم هیلیۆم ثریە یەکدەگرن، ئەتۆمی هیلیۆم دروست دەبێت کە توخمێکی تازەیە هیچ پەیوەندی بە ئەتۆمی هایدرۆجینەوە نیە سەرئەنجامی پرۆسەی کارلێکردنە ناوکیەکە کە لە ناو خۆردا روئەدات، کۆمەڵێک تەنولکە کە لە ناو ئەتۆمەکەدا هەن دەربازدەبن، کە هۆکاری ئەم برە زۆرەیە لە وزە، کە خۆر لە ماوی ئەم چەند ملیار ساڵدا بەخشێویەتی، وە ئەم تەنولکانەش بریتین لە فۆتۆنات، نیوترینیۆم، وە یاخود تیشکی گامە وە تیشکی سەرو بنەوشەی ئەم تەنولکانە ماویەکی زۆر دەخاێنێت هەتا لە ناوکی رۆژەوە دەگەنە سەر روبەری رۆژ، کە مەزندە دەکرێت بە ١٠٠ هەزار ساڵ یاخود زیاتر، جگە لەو تەنولکانە کە پێیان دەوترێت نیوترینیۆم کە یەکجار وردن، بە چەند خولەکێک دەگەنە سەر روی خۆر، لە بەر ئەوەی تەنولکەکانی دیکە لە ئەنجامی بەریەککەوتن کاتێکی زۆر دەخاێنێت، بەڵآم ئەم تەنولکانە هێندە وردن کە بەر هێچ کام لە تەنولکەکان ناکەون کە لە ناو خوردا هەن وە بە چەند خولەکێک دەربازدەبن و بە ئاسانی تێدەپەرن دەچنە دەرەوە.

 

مامۆستا هیوا عەبدوڵڵا
خاك – زاموا زاهیر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved