سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا واده‌ی كرانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ڕاگه‌یاند. وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی داهاتووه‌وه وڵاته‌كه‌یان به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش له دوای باشتربوونی ڕه‌وشی ئیسپانیا‌و چاكبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا. وته‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا له‌كاتێكدایه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌و وڵاته تائێستا نزیكه‌ی 285 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 29 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌هۆی ڕێكاره‌كانی كۆرۆناوه ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure