توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریخستووه، رۆژانه خواردنی هێلكه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆی پێكینگ له چین ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر 416,213 كه‌سی پێگه‌یشتوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی له جۆرناڵی زانستی (Heart)بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌ك توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه هێلكه ده‌خۆن، كه‌متر له كه‌سانی تر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن ده‌مرن. له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌دواداچوون بۆ به‌شداران كرا‌و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی رۆژانه هێلكه ده‌خۆن به‌ڕاده‌ی 26٪ ئه‌گه‌ری توشبوونیان كه‌متربوو به جه‌ڵته‌ی خوێنپژانی مێشك، به‌ڕاده‌ی 28٪یش ئه‌گه‌ری كه‌متر بوو به جه‌ڵته‌ی مێشك بمرن و 18٪شیان ئه‌گه‌ری كه‌متر بوو به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن بمرن. ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه پێنج هێلكه‌یان ده‌خوارد ئه‌گه‌ری توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ به‌ڕاده‌ی 12٪ كه‌متر بوو له‌وانه‌ی هه‌فتانه ته‌نها 2 هێلكه یان كه‌متریان ده‌خوارد. خاك - س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure