26/5/2020 04:25 PM

چەند خواردنی بەسوود بۆ نێوان ژەمەکان

رادەی کاربۆهیدرات لە سیستەمی خۆراکدا زۆر گرینگە. خانەکانی لەش بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان پێویستیان بەم پێکهاتە گرنگەیە. بەڵام ئەگەر زۆریش بێت دەبێتە هۆی ماندوویەتی و غازات؛ کەوابوو نابێت رادەی کاربۆهیدرات بگاتە ئاستێکی کەمتەر لەو شتەی پزیشکان باسی دەکەن. بەم حاڵەوە هەندێک خۆراک کە کە دەتوانن وەکو نێوان ژەم بەکاری بهێنن کە کاربۆهیدراتیان کەمە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند نێوان ژەم ئاشنا ئەبین.

کەلەرمی برۆکلی
کەلەرمی برۆکلی بەنیسبەت قەبارەکەی کالۆرییەکی کەمی هەیە. کەلەرمی برۆکلی کاربۆهیداتی کەمە بەڵام سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ڤیتامین A  و ڤیتامین C، فۆلات و کالیسیۆم.

ماستی یۆنانی
ماستی یۆنانی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کاربۆهیدراتەکەی کەمە. ماستی یۆنانی بە بێ ئەوەی شەکری خوێن زیاد بکات دەبێتە هۆی تێر بوون. دەتوانن هەندێک دارچین لەگەڵ ئەم ماستە بەسوودە تێکەڵاو بکەن بۆ ئەوەی تایبەتمەندیی ئەنتی ئۆکسیدەنتییەکەی بەرز ببێتەوە.

ئەڤەگادۆ
پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خواردن لەئیستادا بەردوام ئاماژە بە خواردنی ئاڤکادۆ دەکەن. نیوەی ئاڤکادۆ لەگەڵ زەیتی زەیتوون، لیمۆی ترش و خوێی دەریایی نێوان ژەمێکی زۆر بەسوودە و دەکرێ بە ئاسانی لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت. ئاڤکادۆ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و چەورییە بەسودەکان و دەبێتە هۆی رێکبوونی کارکردنی دڵ و دابەزینی کێش.

 

سەرچاوە: womenshealthmag

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved