سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنێشت تامێكی خۆشی هه‌یه‌و بۆنی هه‌ناسه خۆشده‌كات و سوودیشی بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه كاتێك ده‌نوسێت به جله‌كانته‌وه یان كه‌لوپه‌لێكی ناو ماڵه‌كه‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و سوودانه‌ت بیرده‌چێته‌وه‌و نیگه‌ران ده‌بیت. لێره‌دا به‌چه‌ند رێگایه‌ك ئاشناتان ده‌كه‌ین، تا له‌وكاتانه‌دا نیگه‌ران نه‌بن و به‌ئاسانی بنێشته‌كه لێبكه‌ونه‌وه. * پارچه سه‌هۆڵێك له‌سه‌ر بنێشته‌كه دابنێ تا ره‌قده‌بێت، پاشان به نینۆك یان شتێكی كه‌مێك ره‌ق بنێشته‌كه لێبكه‌ره‌وه. * به موجه‌فیفه بنێشته‌كه گه‌رمبكه، كه نه‌رمبووه‌وه به نینۆك یان پارچه‌یه‌كی زبر بنێشته‌كه لێبكه‌ره‌وه. * كه‌مێك ده‌رمانی ددانی لێبه‌و پاشان به پارچه‌یه‌كی زبر لێیبكه‌ره‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure