28/5/2020 02:01 PM

زنجیرەی ئایفۆن 12 کۆتاییەکانی نۆڤەمبەر ئاراستە دەکرێت

بەپێی راپۆرتەکان، رێوڕەسمی پەردەلادان لە نزنجیرەی ئایفۆن 12ـی ئەپڵ لانیکەم دوو ماگ دوادەخرێت و لەجیاتی مانگی سیپتەمبەر کە مانگی پوردەلادان لە بەرهەمەکانی ئەپڵە، ئەم رێوڕەسمە لە نۆڤەمبەردا بەڕێوە دەچێت. پێشتر پێشبینی دەکرا ئەم رووداوە مانگێک دوابکەوێت و مۆبایلەکەش بگاتە قۆناغی بەرهەمهێنان. هەروەها رادەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە سێ مانگی دووەمی ساڵی 2020 بۆ 13٪ـی ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو دادەبەزێت.
بنەماڵەی ئایفۆن 12 بە 4 ئەندامەوە رەوانەی بازاڕ ئەکرێت کە هەموویان پشتگیری لە تۆڕی 5G دەکەن و خاوەنی شاشەی OLEDـن. لەوانەیە قەبارەی ئەم شاشانە لەنێوان 5.4 بۆ 6.7 ئینچ بێت کە دوو مۆدێلیان بە شاشەی 6.1ـەوە ئاراستە دەکرێن.
ئەپڵ لەم مۆبایلەدا چیپسێتی A14ـی خۆی بەکار دێنێت کە بە تەکنەلۆژیای 5 نانۆمەتری TSMS دروست کراوە. رامی مۆدێلەکانی 5.4 و 6.1 ئینچی لە 4 گێگابایتەوە دەست پێدەکەن؛ لەحاڵێکدا کە مۆدێلەکانی 6.1 و 6.7 ئینچی خاوەنی 6 گێگابایت رام و 512 گێگابایت بیرگەن. هەوروەها فەزای پاشکەوتکردنی 128 گێگابایتی بووەتە جێگەرەوەی بیرگەی 64 گێگابایتی لە ئایفۆن 12ـدا.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved