29/5/2020 10:43 AM

مانگاکان بەرپرسن لە گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی کەش و هەوا

یەکێک لە کێشەکانی بەخێوکردنی مانگا لە جیھاندا بریتیە لە پیسکردنی ھەوای ناوچەکە بەھۆی گازی میسانەو، مانگاکان یەکێکن لەو زیندەوارانەی کە بەرێژەیەکی بەرچاو گازی میسان بەرھەم دێنن لەکاتی ھەرس کردنی ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆن، بەشێوەیەکی گشتی ھەر مانگایەک سالانە بری ١٠٠ کگم لەو گازە بەرھەم دێنن و لە جیھانیشدا نزیکەی ١ بلیۆن و نیو مانگا بوونیان ھەیە.

کاریگەری یەک مانگا لە سالێکدا یەکسانە بە بری سوتانی ١٠٠٠ لیتر بەنزین بە ھۆی ئۆتۆمبێلەوە، بەلام ئەوەی گازی میسان لەگەل دوانۆکسیدی کاربۆن جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە گازی میسان ئەو پەری تا ١٠ سال لە بەرگە ھەوای زەوی دەمێنێتەوە بەلام دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ سەدان سال دەمێنیتەوە.

ئاخۆ چۆن مانگاکان ئەو گازە بەرھەم دێنن و چارەسەر چیە ؟
لەکاتی خواردنی خۆراک ئەو بەکتریاو میکرۆبانەی لەنێو گەدەی ئەو ئاژەلەدان دەست دەکەن بە شیکردنەوەی خۆراکەکە کە ئەمەش دەبێیتە ھۆی بەرھەم ھێنانی برێکی زۆر لە ھایدرۆجین و دوانۆکسیدی کاربۆن پاشان ھەندێک جۆری دی لە بەکتریاکان ئەو دووجۆرە گازە لێک ئەدەن و گازی میسان بەرھەم دێنن.

توێژینەوەی جۆراوجۆر کراوە لەو بارەیەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرھەم ھێنانی ئەو گازە لە لایەن مانگاکانەوە
بۆ نموونە دەرکەوتوە ئەگەر رۆژانە بە رێژەی کەمتر لە ١٪‏ لە قەوزەی دەریا بدرێیت بە مانگاکان ئەوا بە رێژەی ٤٠٪‏ بەرھەم ھێنانی ئەو گازە کەم دەبێیتەوە ! بەلام کێشەی ئەم رێگایە لەوەدایە کە قەوزەی دەریا دەست کەوتنی گرانە .

ھەروەھا توێژینەوەی دیکە کراوە لەسەر جۆری ئەو بەکتریاو میکرۆبانەی کە لە گەدەی مانگاکان دەژین و بۆیان دەرکەوتوە کە ھەندێک جۆریان بەرپرسن لە بەرھەم ھێنانی ئەو گازە بەلام ئەوەی کە کێشەی دروست کردوە ئەوەیە کە ئەم جۆرە بەکتریایانە گوازراوەن و وەچەیەکەوە بۆ یەکی دی دەگوازرێیتەوە بە جۆرێک کۆنترۆل کردنیان زەحمەتە.
تاکە رێگە بۆ کەمکردنەوەی بەرھەم ھێنانی گازی میسان لە لایەن مانگاکانەوە من و تۆین ئەویش لە رێگەی کەمکردنەوەی خواردنی بەرھەمەکانی شیرو گۆشت و پاشانیش بەھۆیەوە ژمارەیەکی کەمتر لە مانگاکان بەرھەم دەھێنرێن و بەخێو دەکرێن لە کێلگەکان کە ئەم ڕێگەیەش ئاسان نیە.

 

سەرچاوە: Hedi Science News

خاك : زاموا زاهیر 

 

لینکی سەرچاوە و توێژینەوەکان: 

hindawi

sciencedirect

nationalgeographic

NPR

ars

epa




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved