29/5/2020 11:20 PM

ئاگادارییه‌ك بۆ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان

لیژنەكانی قایمقامیەت هۆشیاری لە نزمی ڤۆڵتییەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دەدەن و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: سەرپێچیكار روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

خالید محەمەد سەرۆكی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەكە بە ئامێری پێوانەكردنی ڤۆڵتیە (كڵامپ) لە قاتعی گەڕەكەكان پشكنین بۆ بەرزو نزمی ڤۆڵتیە دەكەن، پێویستە ئەو كێبڵەی لە موەلیدەكەوە بۆ ناو گەڕەكەكان راكێشراوەو جۆزەی ماڵانی لێبەستراوە‌ لەسەرو‌ (195) ڤۆڵت بێت، لە حاڵەتی كەمی و نزمی ڤۆڵتییەی كارەباكە ‌‌ئەوا موەلیدەكە كێشەی هەیەو پێیوستە خاوەن مۆلیدەكە چارەسەری بكات.

وتیشی: ئەو هاووڵاتیانەی كارەبای موەلیدەكانیان ڤۆڵتییەی نزمە، سەرەتا ئامێری پێوانەكردنی ڤۆڵتییە (كلامپ) كارەبای قاتعی گەڕەكەكەی پێوانە بكات پاشان ناو ماڵەكەی، لەكاتی نزمی ڤۆڵتییەی كارەبای گەشتوو بە قاتعەكە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداربكاتەوە.

سەبارەت بە نزمی ڤۆڵتییە لە كارەبای ناوماڵەكان سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەوەكرد: ئەگەر ڤۆڵتییەی كارەبای ناو قاتعی گەڕەكەكان لەسەرو (195)‌ ڤۆڵت بوو، ئەگەری ئەوە هەیە جۆزە یان ئەو وایەرەی كارەبای بۆ ماڵەكە گواستووەتەوه كێشە دروستبكات.

راشیگەیاند: رۆژانە لیژنەكە سەردانی موەلیدە ئەهلیەكان دەكات لەكاتی هەبوونی سەرپێچی و كەموكورتی خاوەن موەلیدەكان روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكاتەوە، هەروەها هاووڵاتیان لەكاتی هەبوونی كێشەی مۆلیدەو گەیاندنی سكاڵاكانیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (07701363679) كە تایبەتە بە لیژنەی موەلیدە یان لاپەڕەی تایبەتی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بكەن.

پاش رووماڵكردنی كارو چالاكی لیژنەی موەلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقاميەتی سلێمانی، پۆستكردنی لە پەیج و ئەكاونتی (قائیمقامیەتی سلێمانی) فرێن و فانەكان پرسیاریان لەسەر كەمی ڤۆڵتیەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كردبوو لیژنەكە بەمجۆرە وەڵامیان دایەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved