كتێبی "نه‌جیب مه‌حفوز، نووسه‌رێك له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا" چاپكرا. ئه‌م كتێبه له نووسینی نووسه‌رو وه‌رگێر "ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا"یه، له لایه‌ن ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، چاپكراوه. له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ژیان و شێوازی نووسین و فكری نه‌جیب مه‌حفوز كردووه. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی "دایكی، قاهیره، میسر، فكری چه‌پ، ئیخوان موسلمین، حزبی وه‌فد، رژێمی پاشایه‌تی و سه‌ربازی" به‌سه‌رییه‌وه خستۆته ڕوو. جگه‌له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌و رانان بۆ 12 رۆمانی نه‌جیب مه‌حفوز كردووه له ناویشیاندا رۆمانه ناوداره‌كانی "اولاد حارتنا، سکریة، بین القصرین، قصر الشوق". نه‌جیب مه‌حفوز له ساڵی 1911 له قاهیره له‌دایكبووه‌و له ساڵی 2006 كۆچی دوایی كردووه. یه‌كه‌مین نووسه‌ری عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتی بوو كه ساڵی 1988 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئه‌ده‌ب وه‌رگرت. ئه‌م نووسه‌ره له‌چاو نووسه‌رانی تری عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه ته‌واو جیاوازه. به زمانێكی زۆر ساده وه‌سفی كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی میسر، به ژن و پیاوه‌وه ده‌كات. له هه‌مانكاتیشدا نه‌جیب مه‌حفوز به‌وه ناسراوه كه نووسه‌رێكی پێشكهوتنخوازهو دژی فكری ئیسلامی توندڕه‌وه، هه‌ربۆیه ساڵی 1995 له‌لایه‌ن گروپێكی ئیسلامی توندڕه‌وه‌وه، هه‌وڵی كوشتنی درا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانی رزگاری بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كتێبه بیسته‌مین كتێبی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵایه. َخاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure