هه‌ر شۆفێرێك له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، غه‌رامه ناكرێت. موقه‌ده‌م شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی مۆڵه‌تی لێخورینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه له رۆژی 4-3-2020ه‌وه تا 15-6-2020 هیچ سزا‌و غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه نایانگرێته‌وه، ته‌نها پاره‌ی رسوماتی نوێكردنه‌وه ده‌ده‌ن. وتیشی: به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌ك كاری تاقیكردنه‌وه‌ی فێرخوازانی نوسینگه‌كانی شۆفێری بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری رێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی ئه‌و نۆره‌یه بۆی ده‌ستینشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له سه‌عات 8:30 خوله‌كی به‌یانيیه‌وه ده‌ستپێده‌كات. خاك - ترافیك ئێف ئێمی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure