وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم سێ توشبووی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌ولێر راگه‌یاند، كه پێشتر له وڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و كه‌ره‌نتینه كراون. له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و وشبووان، سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، ھه‌رسێكیان پیاون ته‌مه‌ن 23 و 22 و 21 ساڵ، پێشینه‌ی گه‌شتییان ھه‌بووه له وڵاتی ھه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ره‌نتین بوون. خاك - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure