31/5/2020 09:17 AM

عیراق.. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یه‌نرا

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه: بڕیاردراوه‌  قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژبكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عیراق رایگه‌یاندووه‌، له ‌كۆبونه‌وه‌یاندا كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌چووه‌، بڕیاریانداوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ وڵاتدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژبكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له یه‌كشه‌ممه‌ 31-5-2020 ‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.

خاك - راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved