د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی له هاویندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و زانیاری گرنگی تێدا خستوه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی گرنگترین هۆكاره‌كانه‌وه ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده وه‌رزی هاوین كاتێكی زۆر گونجاوه بۆ دابه‌زینی كێش له‌به‌ر بوونی كاتێكی زۆر بۆ وه‌رزش و بوونی سه‌وزه‌و میوه‌ی خۆماڵی هه‌مه‌جۆری به‌تام و چێژی كه وزه‌یان كه‌م تێدایه؛ به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وتی ناته‌ندروست به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی. گرنگترین هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی له هاویندا: 1-نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی، كه گرنگترین ژه‌مه، پێویسته پێش سه‌عات 9:00ی به‌یانی خورابێت تا له‌ش ده‌ستبكات به ڕزگاربوون و سوتانی چه‌وری له‌ش. 2-شه‌ونخونی به شێوه‌ی به‌رده‌وام: دره‌نگ خه‌وتن ده‌بێته هۆی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئاره‌زوو و توانای وه‌رزش و خه‌مۆكی و دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ. 3-زۆر خواردنی دۆندرمه‌و سارده‌مه‌نی: نیو قاپ دۆندرمه بڕی (230 كالۆری) تێدایه، به كرێم و قاوه بڕی (730 كالۆری) تێدایه؛ ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره، بۆ نموونه یه‌ك سه‌عات ڕاكردنی خێرا‌و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی (600 كالۆری). 4-زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلاو خواردنه‌وه گازیه‌كان: چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و كۆلای دایت كه وزه‌یان تێدا نیه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی. 5-زۆر خواردنی ڤاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو بیتزا؛ هه‌روه‌ها زیاتربوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه‌و ڕێستوڕانته‌كان كه خواردنه‌كانیان به‌شی زۆری چه‌وره‌و به‌تایبه‌ت كه چوونه ده‌ره‌وه‌كان له هاویندا هه‌مووی ده‌خرێته شه‌وه‌وه به‌هۆی گه‌رماوه. 6-نه‌خواردنی میوه‌و سه‌وزه: به‌تایبه‌ت به ڕۆژ، هه‌رچه‌نده له هاویندا چه‌ندان جۆری به‌تام و چێژ هه‌یه‌و گه‌لێك سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌و زۆر باشترن له میوه‌ی هاورده‌ی وه‌ك مۆزو هه‌رزانن و ڕێگه‌گرن له زیادبوونی كێش و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌ده‌ن؛ ئه‌گه‌ر بشخورێن ته‌نها یه‌ك جاره‌و به شه‌وانه. 7-زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش، كه بڕێكی زۆر وزه‌یان تێدایه‌و ڕیشاڵیان تێدا نیه‌و نیوه‌ی ڤیتامین و كانزاو مادده دژه ئۆكساندنه‌كانی تێدا نه‌ماوه. 8-زۆر به‌كارهێنانی مایۆنیزو مادده هاوشێوه‌كانی كه وزه‌یان زۆر تێدایه. 9-زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌یران و چوون بۆ ناو باخ به خێزانی، كه به‌داخه‌وه بڕێكی زۆر خواردن ئه‌خورێت له‌بری گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك و چێژبینین له سروشت و شوێنه جوانه‌كان. 10-كه‌می ڤیتامین دی؛ له‌به‌ر نه‌چوونه به‌ر هه‌تاو كه باشترین كات له نێوان (9-10ی به‌یانی) بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ك بۆ نیو سه‌عات به بیانوو گه‌رماوه هه‌رچه‌نده زۆر جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی له شه‌وداو زۆر شوێن به‌یانیان كاره‌بای نیشتمانی نیه. 11-وه‌رزش نه‌كردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌و ڕۆیشتن به پێ و دانیشتن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل و یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure