رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مناڵان (یونیسێف)، له‌ڕێگه‌ی كورته نامه‌یه‌كه‌وه كه تێیدا زانیاری گرنگی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا خستۆته‌ڕوو، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و په‌یوه‌ندی به 14 ملیۆن هاووڵاتی له عیراقدا بكات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه چه‌واشه‌كارو ترسناكانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و ده‌زگاكانی تره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه. حه‌میده لاسیكۆ نوێنه‌ری رێكخراوی یونیسێف له عیراق رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا هاووڵاتیان جه‌سته‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌پارێزن، ته‌كنه‌لۆژیا رۆڵی سه‌ره‌كی له نزیكردنه‌وه‌یان ده‌بینێت. به‌داخه‌وه، هاوكات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌وه زانیاری چه‌واشه‌كاری و هه‌واڵی ساخته بڵاوده‌كرێته‌وه، كه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵكشانی نیگه‌رانییه‌كان، له‌كاتێكدا پێویسته هه‌موومان له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی هاوبه‌شدا یه‌كگرتوو و هاوكاری یه‌كتر بین. لاسیكۆ راشیگه‌یاندووه، پێكه‌وه‌و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به‌ره‌نگاری زانیارییه چه‌واشه‌كارییه‌كان ده‌بینه‌وه، له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كان و به چه‌ند زمانێكی جیا به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی زانیاری دروست و پێویست بۆ باوكان و گه‌نجه‌كان و مناڵان، تاكو له‌و رێگه‌یه‌وه گرنگی به خۆیان خۆشه‌ویستانیان بده‌ن. لاسیكۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رێكخراوی یونیسێف به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و تیلیكۆم و كۆڕه‌ك و زه‌ین توانی له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانیاری بڕواپێكراو له‌سه‌ر خۆپارێزی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بگه‌یه‌نێته هاووڵاتیان. له كۆتایی وته‌كانیدا، لاسیكۆ داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق ده‌كات كه رۆڵی خۆیان له‌بواری ته‌ندروستی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی زانیاری چه‌واشه‌كاری له كۆمه‌ڵگه خۆجێیه‌كاندا ببینن. ئاماژه به گرنگی به‌شداری تاك ده‌كات كه ده‌توانێت جیاوازی دروستبكات، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات كه به‌ئاگاییه‌وه خۆیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، خۆشیان له زانیاری چه‌واشه‌كاری بپارێزن. بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كۆڤید-19 تكایه سه‌ردانی پێگه‌ی رێكخراوه‌كانی یونیسێف و ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بكه‌ن. www.unicef.org/iraq خاك - رێكخراوی یونیسێف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure