د.هه‌رێم كه‌ریم ئه‌حمه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و دڵ و شه‌كره بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا زانیاری و ڕێنمایی گرنگی ڕوونكردوه‌ته‌وه تا له ماڵه‌وه پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ خۆت بكه‌یت و له ته‌ندروستیت دڵنیابیته‌وه. ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه: كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، دووچاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ ده‌بێت، هه‌ندێكجار به بوونی هه‌ندێك پاڵنه‌ر سه‌رده‌كێشێت بۆ لێكه‌وته‌ی قورس وه‌ك هه‌وكردنی سیه‌كان و دواتر به ڕیشاڵ بوون و هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵ و هتد. *توشبوو Confirmed case : نه‌خۆشێكه كه پشكنینی تاقیگه‌یی RT-PCR پۆزه‌تیڤ بێت واتا ئه‌رێنی بێت، جا نیشانه‌و ده‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت یاخود نا. *ئه‌گه‌ری توشبوو Probable case : ئه‌و كه‌سه‌یه كه گومانلێكراوه‌و پشكنینه‌كه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه، واتا له‌نێوان هه‌بوون و نه‌بووندایه. *گومان‌لێكراو : Suspected case ئه‌و كه‌سه‌یه كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت وه‌ك تا + كۆكه یان هه‌ناسه‌توندی + چووبێته وڵاتێك یان شوێنێك كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیابێت له ماوه‌ی 14 ڕۆژی ڕابردوودا. كه‌سێك ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌بێت و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووبێت كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی 14 ڕۆژ له ده‌ستپێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی. كه‌سێك نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت و پێویستی به داخلكردنی له نه‌خۆشخانه، له‌دوای به‌ده‌ركردنی هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌ك په‌یوه‌ست به‌و نیشانانه. *به‌ركه‌وتن Contact : واتا كه‌سێك كه به‌ركه‌وتنی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێكی توشبوو یاخود ئه‌گه‌ر لێكراو له 2 ڕۆژ پێشتر یان 14 ڕۆژ له‌دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه تێیدا، به‌مجۆره‌ی خواره‌وه: 1-ڕووبه‌ڕوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 خوله‌ك له نزیكی كه‌متر له مه‌ترێكه‌وه. 2-ڕاسته‌خۆ به‌ركه‌وتنی فیزیایی یاخود جه‌سته‌یی. 3-یان كه‌سێك كه چاوه‌دێری یه‌كێك له‌وجۆره نه‌خۆشانه بكات به‌بێ به‌كارهێنانی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی تایبه‌ت وه‌ك (ده‌مامك و ده‌ستكێش و چاویلكه‌و گاون). 4-هه‌ندێك حاڵه‌تی تر كه مه‌ترسی به‌ركه‌وتن و توشبوونیان زیاتره وه‌ك شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و مۆڵ و سوپه‌رماركێت و پۆل و شۆفێری ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی و ناوبازاڕو كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌و بواری ته‌ندورستی له پزیشك و په‌رستارو كارگوزاره‌كان و كارمه‌ندانی پرسگه.. تێبینی: -به‌ركه‌وتنی كه‌متر له 15 خوله‌ك و له دووری زیاتر له مه‌تره‌وه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌مامكی ئاسایی ته‌نها پێویست به چێكی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كات به‌شێوه‌ی دووجار له ڕۆژێكدا. -به‌ركه‌وتنی كورت و كه‌م و نه‌خوازراو ته‌نها پێویستی به چاودێری گشتییه. -به‌گوێره‌ی زانیارییه نوێكان نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ن. *پشكنینی تاقیگه‌یی PCR بۆ كێ ده‌كرێت؟! -ئه‌و گروپانه‌ی كه له گومانلێكراوادا ئاماژه‌یان پێدراوه. -خاڵه‌كانی (1-2-3-4) له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه. -ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ره‌نتینه‌كانن له‌دوای ته‌واوكردنی 2 هه‌فته‌كه. -ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆڕانكاری تازه هه‌یه له وێنه‌ی تیشكی سیه‌كانی كه له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی ڤایرۆسی سییه‌كان یه‌كبگرێته‌وه. -ده‌توانیت ڕۆژانه یاخود دوو ڕۆژ جارێك به‌گوێره‌ی خاڵبه‌ندی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه پشكینی بۆ خۆت بكه‌یت بۆ ئه‌گه‌ری زانینی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی: به‌مجۆره: -له (4) كه‌مترت كۆكرده‌وه ئه‌وا له ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه‌و ڕه‌چاوی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان بكه، دوو ڕۆژ جارێك پشكنینه‌كه دووباره بكه‌ره‌وه. -له‌نێوان (4-7) خاڵت كۆكرده‌وه ئه‌وا باشتره په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رم یان ڕاوێژی پسپۆڕی بواره‌كه بكه‌یت. -زیاتر له (7) خاڵت كۆكرده‌وه، پێویسته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا بكه‌یت بۆ پشكنینی زیاتر‌و داخڵبوون. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure