1/6/2020 04:09 PM

هەوکردنی گوێ؛ هۆکار، نیشانەکان، چارەسەر

هەوکردنی گوێ گرفتێکی  باوە لە منداڵان و گەورەکاندا، بەڵام لە گەورەکاندا خراپترە بە بەراورد بە منداڵان، دەکرێت هەوکردنی گوێ لە کەسانی گەوروساڵدا نیشانەی چەند گرفتێکی تەندروستی بێت. لە درێژەدا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە هۆکار و نیشانەکانی ئەم گرفتە دەخەینە روو.

نیشانەکان:
سێ جۆر هەوکردن هەیە، هەوکردنی ناوەوەی گوێ، هەوکردنی دەرەوەی گوێ، هەوکردنی ناوەراستی گوێ.

نیشانەکانی هەوکردنی ناوەوەی گوێ:
*سەرگێژخواردن
*دڵتێکه‌ڵهاتن
*رشانەوە

نیشانەکانی هەوکردنی ناوەڕاستی گوێ:

*بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
*گرفت لە بیستن

نیشانەکانی هەوکردنی دەرەوە گوێ:
*ئازار
*ئاوسان
*سوربونەوە
*هەوکردن

هۆکارەکان:
هەوکردنی گوێ لە ئەنجامی کۆبونەوەی بەکتریا دروستدەبێت، بەڵام هۆکارەکەی بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت.

هۆکارەکانی هەوکردنی ناوەراستی گوێ:
دەکرێت بەهۆی سەرمابونەوە روبدات، زۆر کات پەستان دەخاتە سەر ناوەوەی گوێ، پەیوەندییان بە لوت و قورگەوە هەیە.

هۆکارەکانی هەوکردنی دەرەوەی گوێ:
بەهۆی مانەوەی ئاو لە گوێدا دروستدەبێت لەدوای خۆشتن، هەندێکجاریش ئەو کەسانە توشی دەبن کە مەلە دەکەن، کاتێک ئەو شوێنە بە شێداری دەمێنێتەوە بەکتریای زۆری لەسەر دەنیشێت، هەودەکات.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
ئەگەر تەنیا ئازاری گوێت هەیە پێویستە رۆژێک بۆ دو رۆژ بوەستیت، زۆر کات هەوکردنەکانی گوێ خۆیان بە چەند رۆژێک چاک دەبنەوە، ئەگەریش ئازارەکە زیاتر بو و پلەی گەرمی لەش بەرزبوەوە، پێویستە بەزوترین کات پزیشک ببینیت، چونکە مەترسی ئەوەی هەیە هەستی بیستن لەدەستبدەیت.

چارەسەرەکەی چییە؟
چارەسەری هەوکردنی گوێ بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت، کە پزیشک بریار دەدات لەوەی چی بۆ چارەسەرکردنی بەکاربهێندرێت، زۆرینەی کات پزیشکان دەرمانی "ئەنتیبایۆتیک" بەکاردەهێنن، بەڵام پێویستە بەپێی رێنماییەکانی پزیشک دەرمان بەکاربهێندرێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved