1/6/2020 04:17 PM

سێمێدۆ و بەرشەلۆنە یەکلا بوونەوە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە نیلسۆن سێمێدۆی پورتوگالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دیاركردوە و بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی داوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە گفتوگۆكردن لەگەڵ سێمێدۆ رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتو ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەو بەرگریكارە پورتوگالیەش یانەی مانچستەر سیتی هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا رو لەو یانەیە بكات و هەریەكە لە یانەكانی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەتكردۆتەوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بەرامبەر دەستبەرداربونیان لەو یاریزانە داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەكەن و بەرپرسانی مانچستەر سیتیش دەیانەوێت كانسێلۆ بخەنە نێو گرێبەستی ئەو یاریزانەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە كەتۆلۆنیەكە گرنگی بە كانسێلۆ نادەن و دەیانەوێت بڕێك پارەیان دەستبكەوێت لە پێناو چارەسەركردنی كێشەی دارایی یانەكەیان.
لەگەڵ ئەوەی ئەو یاریزانە پورتوگالیە تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە هەیە، بەڵام بەهۆی یاریی پێنەكردنیەوە دەیەوێت ریزەكانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و بچێتە یانەیەك كە بە شێوەی سەرەكی پشت بە تواناكانی ببەسرێت.
سێمێدۆی پورتوگالی لە هاوینی 2017 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە كردوە، بەڵام ئەو یاریزانە تا ئێستاش نەیتوانیوە تواناكانی خۆی بسەلمێنێت و لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا جێگەی خۆی بكاتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved