1/6/2020 10:30 PM

دەست بەسەر چەندین كارتۆن حەب و دەرزیدا دەگيرێت

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە شارۆچكەی ناڵپارێز دەستیانگرت بەسەر بڕی 14 كارتۆن حەب و دەرزی  جۆراوجۆر كە بە شێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی  قاچاخەوە  ویسترابوو  بهێنرێتە ناو هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند: لە درێژەی كارو چالاكیيەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی پاراستنی سەرو ماڵ و تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە  هێنانە ناوەوەی هەرجۆرە دەرمانێك و پێداویستیيەكی پزیشكی كە كاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان  دروستدەكات، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارۆچكەی ناڵپارێز پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانیان لە گوندی وشیاری سەر بە شارۆچكەی ناڵپارێز دەستبگرن بەسەر بڕی 14 كارتۆن حەب و دەرزی جۆراوجۆر كە بە شێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی  قاچاخەوە ویسترابوو بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.

روونیشیكردوەتەوە: سەرجەم دەرمانەكان بەر لە خستە بازاڕو هەوڵدان بۆ ساغكردنەوەیان دەستیان بەسەردا گیراو رێكاری یاسایی گیرایەبەر، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved