بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت، ژماره‌ی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كه‌میكردووه، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوبراوه. لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی پێنجی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیان بڵاوكرده‌وه كه سەردانی (5) ھەزارو (182) شوێنیان کردووەو لە پابەندبوون و جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستيیەکانیان کۆڵیوەتەوە. لەکۆی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان و بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەکانەوە (395) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ کراوە، كه به‌راورد به مانگی رابردوو سه‌رپێچیيه‌كان كه‌میكردووه، هه‌روه‌ها (265) شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن. ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌وه‌ی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو كه (44) شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر سەرپێچی داخراون و (9) شوێنی دیكه روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لە مانگی (پێنج)دا بڕی (130) تۆن موادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: کۆی گشتی پارەی غەرامەکراوی لەو مانگەدا بریتییە لە (11) ملیۆن و (825) ھەزار دینار، کە بەپێی یاسا‌و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی. بەپێی رێنماییەکانی لیژنە ھاوبەشەکان ھەرشوێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگاداردەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا روبەرووی داخستن یان دادگا دەکرێنەوە. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure