2/6/2020 04:33 PM

تایبەتمەندییەکانی کەسانی شەرمن

لەوانەیە هەموو رۆژ ئەو کەسانە ببینیت کە تا رادەیەکی زۆر یان کەم شەرم دەکەن بەڵام بە تەواوی لە کەسایەتییان تێنەگەیت. بەپێی توێژینەوەیەک %40ـی خەڵکی شەرم دەکەن، ئەمەش وادەکات نەتوانن بە ئاسانی تەواوی ئەو بیرکردنەوانە دەرببڕن کە دێت بە مێکشیاندا. لەم بابەتەدا هەندێک لەم تایبەتمەندییانە دەخەینە روو.

*ئارەزوی تەنیایی دەکەن و نایانەوێت تێکه‌ڵی هەمو کەسێک ببن.
*چاوەڕێی کاتی دروست دەکەن بۆ گفتوگۆکردن، زۆر بە دەگمەن لەکاتی ناپێویست قسە دەکەن.
*ئارەزو ناکەن کەسانی نوێ بناسن، کاتیان دەوێت بۆئەوەی بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکە دەکەن.
*بەئاسانی متمانە بە کەسانی دیکە ناکەن، دەترسن لەوەی زو بریار لەبارەی کەسانی دیکەوە بدەن.
*ئەو شتانەی کە دەیڵێن تەواوی ئەو شتانە نییە کە لە مێشکیاندایە، بەشێکی کەمی بیرکردنەوەکانیان دەردەبڕن.
*گوێگرێکی باش نین بۆ کەسانی چواردەورییان، ناتوانن بە تەواوی سەرنج بدەن بە بەرامبەرەکەیان، بەتایبەتی ئەگەر بەرامبەرەکەیان بەباشی نەناسن.
*هەمیشە ئارەزو دەکەن لەدواوە بن و نایانەوێت خۆیان بهێننە پێشەوە و سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشن.
*رەخنەی زۆر لە خۆیان دەگرن و زۆر کات پەشیمانن لە قسەکردنیان.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved