2/6/2020 04:36 PM

گواستنەوەی پۆگبا بۆ ریاڵ مەدرید هەڵوەشایەوە

راپۆرتی رۆرژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یوناستدی ئینگلیزی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەستەمە و پێناچێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو گواستنەوەیە ئەنجامبدرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بریتانی لە هەواڵیكیدا ئاشكرایكردوە، كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی بەرزی موچەی پۆگباوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتدەكاتەوە، كە موچەی ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆیە و رو لە هەریانەیەكیش بكات، ئامادەی تێدا نیە كەمتر لەو بڕە پارەییەی پێبدرێت وەك موچەی ساڵانە، تەنانەت ئەگەر یانەی ریاڵ مەدریدیش بێت.
گواستنەوەی ئەو یاریزانە كاریگەری گەورە دروست دەكات لەسەر داهاتی یانەی مێرەنگی و دەبێتە هۆی ناهەوسەنگی لە جەرجی و داهاتی یانەكە، هەر ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی كە گواستنەوەی پۆگبا لە مێركاتۆی هاوینەدا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەكاتە ئەستەم.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی یارییەكانەوە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە دۆخێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت و بەو هۆییەشەوە ناتوانن گرێبەستی گەورە ئەنجام بدەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved