2/6/2020 09:25 PM

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو (32) دینارو نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابینده‌كرێت.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دوو دینارو نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زارو (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینبكەن‌، لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved