د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ ته‌مه‌نێكدا گونجاوه ئاو بدرێت به منداڵ. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ركات ده‌ستت كرد به پێدانی خواردن به منداڵه‌كه‌ت جگه له شیر، ده‌توانی ئاو بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت، واتا له ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه كاتێ خواردن ده‌ده‌یت به منداڵ پێویسته ئاویشی پێبده‌یت. تاكو ئه‌و ته‌مه‌نه منداڵ بڕی پێویستی ئاو له‌ڕێی شیره‌وه وه‌رده‌گرێت جا شیری دایك بێت یان شیری قوتوو. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه، گه‌ر له شوێنێكی گه‌رم بوویت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆ نموونه له‌ناو سه‌یاره‌دا بوویت و رێگات دوور بوو و بوار نه‌بوو شیر بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت، ده‌توانی كه‌مێك ئاوی بده‌یتێ به مه‌مه‌ی شیر بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزی له وشكبوونه‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێدانی ئاو ده‌بێت به مهمه شوشه بێت به بڕی كه‌م كه‌م، ده‌بێت ئاوه‌كه‌ش كوڵاو بێت و سارد بووبێته‌وه. ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: پێدانی ئاوی زۆر به منداڵی ژێر ته‌مه‌ن ٦ مانگ ده‌بێته هۆی ئازاری سك، كه‌مبوونه‌وه‌ی شیر خواردن و هه‌ندێكجار رشانه‌وه. هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی ٦ مانگ بۆ ١٢ مانگ بڕی پێویستی رۆژانه‌ی ئاو ٢ -٤ ره‌قه‌مه (٦٠ -١٢٠ مل) به‌ڵام له جه‌وی گه‌رم ئه‌توانی تا ٦-٨ ره‌قه‌م (١٨٠-٢٤٠مل)ی پێبده‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای ته‌مه‌نی ١ ساڵ منداڵ هه‌ركاتێك حه‌زی له ئاو بوو ئه‌توانی بیده‌یتێ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure