3/6/2020 10:14 AM

پیاو چۆن بزانێت ژنێک خۆشی دەوێت؟

کچان بە بەراود لەگەڵ کوڕان کەمتر هەستەکانیان دەردەخەن بۆ بەرامبەرەکەیان. ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کوڕان بەئاسانی نەتوانن لە بەرامبەرەکەیان تێبگەن. لەوانەیە بۆ تێگەیشتن لەم نهێنییە گەورەیە زمانی جەستە واتە "Body language" دەتوانێ یارمەتیدەر بێت. لە خوارەوە بەشێک لە حاڵاتی جەستەی کچان دەخەینە روو کە لەم رێگایانەوە خۆشەویستی خۆی بۆ کوڕ دەردەبڕێت.

* راستەوخۆ تەماشای چاوەکانت ناکات، هەوڵدەدات خۆی سەرقاڵبکات بە تەماشاکردنی شوێنێکی دیکەوە.
* قسە لەگەڵ هەموان دەکات تەنیا تۆ نەبێت، چونکە کاتێک کچان یەکێکیان خۆشدەوێت لێی دوردەکەونەوە  بۆئەوەی هەستی پێنەکات، بەڵام کاتێک قسە لەگەڵ   کەسانی دیکە دەکات و لە نزیکی تۆوەیە، بە متمانەبەخۆبون و ئاسودەیی قسە دەکات بۆئەوەی سەرنجت رابکێشێت.
* هاوڕێکانی لەبەردەمی تۆدا بەباشی باسی ئەو دەکەن، دەیانەوێت سەرنجی تۆ بەلای ئەودا رابکێشن.
* کاتێک تۆ لەو نزیکانەیت ئارەزوی خواردنی نامێنێت و رێژەیەکی زۆر کەم دەخوات.
* بە تەواوی ئەو شتانە پێدەکەنێت و زەردەخەنە دەکات کە دەیڵێیت.

 

سەرچاوە: quora

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved