3/6/2020 10:17 AM

BMW پێنج هەزار کەس لە کارمەندانی دەرکرد

کۆمپانیای BMW هەفتەی رابردوو بە پەردەلادان لە فەیس‌لیفتی زنجیرەی 5 و 6ـی گرەن تۆریسمۆ و هەروەها ناساندنی مۆدێلی نوێی کرەس‌ئۆڤێری X2، سەرنجی هەمووانی راکێشا. پاش تێپەڕینی چەند رۆژ ئەم ئۆتۆمبێلسازە ئەڵمانییە بە دەرکردنی 5000 کەس لە کارمەندانی دووبارە لە پلەی یەکەمی هەواڵە گەرمەکاندا جێگیر بووە.
ئەم کۆمپانیایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکەی بە هۆکاری ئەم بڕیارەی هێناوەتە ئەژمار. هەڵبەت بەپێی لقی ئەورووپی گۆڤاری "ئۆتۆمۆتیڤ نیووز" هێشتا ئەم بڕیارە یەکلا نەبووەتەوە و BMW بۆ جێبەجێ کردنەکەی هەندێک لەمپەری لەسە ڕێیە.
بێگومان ئاگادارن کە لە کاتی بڵابوونەوەی کۆرۆنادا رادەی ویستی بازاڕ بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل جار لەدوای جار رووی لە نزم بوونەوە بووە و لە ئێستادا گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی. ئەم بابەتە ئۆتۆمبێلسازەکانی لەگەڵ کێشەی گەورە رووبەڕوو کردووەتەوە. لە وەها دۆخێکدا کەمکردنەوەی ژمارەی هێزی کار یەکێک لە باوترین رێگاکانە بۆ دەربازبوون لە قەیران و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان.
هەواڵی پەیوەندیدار بە هەوڵەکانی BMW بۆ کەمکردنەوەی کارمەندەکانی، لە زمانی "نیکۆس پیت"ـی بەرپرسی ماڵیی ئەم کۆمپانیایەوە گوتراوە. بەرێز "پیت" گوتوویەتی کە هەندێک بڕیاری نوێ بۆ ئەم بابەتە ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە: کەمکردنەوەی کاتی دەوام، پشوودانی بە بێ مووچە وهەروەها وەرگرتنی پێشنیاری خانەنشین کردنی بەر لە تێپەرینی کاتی دیاریکراو.
لە دۆخی ئاساییدا هەموو ساڵێک 5000 کەسا لە کارمەندانی BMW جێگەی خۆیان دەدا بە ستافی نوێ بەڵام ئەمساڵ کەس حەزی لە رادەستکردنی پۆستەکەی نییە. BMW یەکەم کۆمپانیا نییە کە بۆ پێشگیری لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا کەمکردنەوەی هێزی کار جێبەجێ دەکات. پێشتریش "مەک‌لارەن" باسی دەرکردنی 1200 کەس لە کارمەندەکانی کردبوو. کۆمپانیای "رێنۆ"ـی فەڕەنسیش 15 هەزار لە کارمەدەکانی دەر دەکات.

 

سەرچاوە: motor1

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved