3/6/2020 09:44 PM

تونێلی پێشڕەو پاکدەکرێتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک رایدەگەیەنێت، بەهۆی پاکژکردنەوەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت، داواش لە شۆفێران دەکرێت بۆ هاتوچۆ رێگای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک لە راگەیەنراوێدا رایگەیاندووه: بەهۆی شۆردن و چاکسازیکردن لەناو تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت و داواش لە شۆفێران دەکەین بۆ هاتوچۆکردن رێگای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم هەڵمەتە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیتەک و شارەوانی سيتەک و بنکەی هاتوچۆی سیتەک و بنکەی بەرگری شارستانی سیتەک و شارەوانی چوارتاو شارەوانی گاپیڵۆن و فەرمانگەی کارەبای چوارتاو ڕێگاوبانی سلێمانی و کۆمپانیای ئۆرانۆس و لیوای یەکی سکرتاریەت دەبێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved