حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند كه سنووره‌كانی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كاته‌وه و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی. حكومه‌تی ئیتاڵیا سنووره‌كانی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كاته‌وه و هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاراییه‌كان بكه‌ن. حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕاشیگه‌یاندووه كه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له‌و وڵاته. كۆنته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وان له مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ئاگادارن و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ڕابێن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ژیان له‌و وڵاته ئاسایی بێته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure