له كۆبوونه‌وه‌یدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی كرێنشینان و به‌خشینی هاووڵاتییان له دواكه‌وتنی پێبژاردندا. بڕیـاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیـران ژماره (٥١) له ٥ ی ئایار ٢٠٢٠ پشتبه‌ست به ئه‌حكامـی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمـی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و له پێناوی سووككردنی بار‌و گوزه‌رانی ئه‌وانه‌ی به هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا زیانمه‌ند بوون، و له‌به‌ر ڕۆشـــــنایی كۆنووسـی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (27) له 5/5/2020، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به: 1. لێخۆشبوو‌ن له كرێی كرێچی موڵكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی یان پیشه‌سازی یان كشتوكاڵی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نه‌یتوانیووه به شێوه‌ی ئاسایی به‌كاریبهێنێت به‌هۆی داخستن به‌پێـی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا یان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ. 2. به‌خشینی هاووڵاتییان له دواكه‌وتنی پێبژاردن كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆیان له ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونی یاساییان به‌رامبه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر واده‌ی پابه‌ندبوونه‌كه‌یان كه‌وتبێته ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تێدا دراوه، وه‌ك ڕێكاری خۆپارێزی. 3. دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕی گوژمه‌ی سه‌ر هاووڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دامه‌زراوه حكومی و شاره‌وانییه‌كان له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌بێ ئه‌ژماركردنی هیچ سوودو پێبژاردنێكی دواكه‌وتن بۆ ئه‌و ماوه‌یه. 4. له‌سه‌ر وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پێویسته رێكاری یاسایی پێویست بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كرێچی موڵكه‌كانی ئه‌وقاف له‌ژێر رۆشنایی بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا. 5. بڕی (١٥٪) داده‌شكێندرێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه كرێچی ده‌یدات له كرێی ئاو و كاره‌با كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی قه‌رزدار پێش ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره، ئه‌م داشكاندنه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو 15/6/2020. 6. پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی باج ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆو ماوه‌كانی داخستنی شوێنه بازرگانی و پیشه‌سازی و پیشه تایبه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی دیكه كه ده‌كه‌ونه‌ژێر باری باجی داهات، هه‌ژمار نه‌كه‌ن وه‌ك ماوه‌ی چالاكی بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات كه ده‌كه‌ونه ژێرباری وه‌رگرتنی باج به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. 7.داشكاندنی ڕێژه‌ی 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه له‌لای هاووڵاتییانه وه‌ك (پێشینه‌ی خانووبه‌ره و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیـریی و قه‌رزی بچووك و پێشینه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینه‌ی پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری) به مه‌رجێك هاووڵاتییان ئاماده‌بن تا ڕۆژی ١٥ی ته‌مموزی ٢٠٢٠ ته‌واوی بڕی پێشینه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، و ئه‌م بڕگه‌یه قه‌رزه بازرگانییه‌كان ناگرێته‌وه كه به كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ران دراون وه‌ك ئاسانكاریی بانكی له‌لایه‌ن بانكه بازرگانییه‌كانه‌وه. 8. وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure