3/6/2020 10:47 PM

خواردنی به‌سوود بۆ منداڵ

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه‌ به‌و خواردنانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی دایكان بزانن گرنگی به‌كام جۆره‌ خواردنانه‌ بده‌ن له‌ كاتی ئاماده‌كردندا.

رێنمایی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی بۆ دایكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرنگی به‌ ئاماده‌كردنی نۆكاو و نیسك بده‌ن، هه‌روه‌ها گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ته‌ماته‌و كه‌ره‌وز بدرێت له‌ كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و دوو خواردنه‌دا. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گرنگی به‌ ئاماده‌كردنی برنج و شله‌ بده‌ن.

له‌ باره‌ی كه‌ره‌سته‌كان بۆ دروستكردنی شله‌ ئه‌م خواردنانه‌ دیاریكراون: (باینجان، ته‌ماته‌، بیبه‌ری سور، كه‌ره‌وز، دۆشاوی ته‌ماته‌، پیاز)

پزیشكان داوا له‌ دایكان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام رۆژانه‌ به‌ سێو و هه‌رمێ و ماست شه‌ربه‌ت دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش سوود له‌ ئامێری كاره‌بایی هاڕه‌ر وه‌ربگرن.

خاك –  ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved