4/6/2020 04:25 PM

ئەو ئەکتەرانەی لەگەڵ مناڵەکەیان هاوکار بوون

ئەکتەرە گەورەکانی سینەما خاوەنی تواناییەکی زۆرن و بەشێک لەم تواناییە بە میرات بەجێدەهێڵن بۆ مناڵەکانیان. لەڕاستیدا لە ناو روخسارە بەناوبانگەکانی هۆلیووددا کەسانێکی زۆر بوون کە هونەری ئەکتەرییان فێری مناڵەکانیان کردووە. زۆرینەیان رۆڵی باوک/ دایک و مناڵیان لە فیلمێکی هاوبەشدا بینیوە و ئەم دەرفەتە راستەقینەیان بۆ سەر پەردەکانی سینەمان گواستۆتەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند ئەکتەری بەناوبانگ ئاشنا ئەبین کە ئەزموونی هاوکاری لەگەڵ مناڵەکانی خۆیان بووە لە سینەمادا.

ویل سمیت و کوڕەکەی واتە جیدەن سمیت

 ویل سمیت و کوڕەکەی جیدەن سمیت لە فیلمی "بەشوێن بەختەوەریدا/ The Pursuit of Happyness" کە بەرهەمی 2006ـە، دوانەیەکی سینەمایی لەبیرنەکراویان دروست کرد. جیدەنی بچووک کە ئەو کات تەمەنی 8 ساڵ بوو دڵی بینەرانی داگیر کرد. ساڵی 2013 ئەم باوک و کوڕە لە فیلمی "پاش زەوی/ After Earth"ـدا دووبارە لەبەر دەم کامێرایەکدا دەرکەوتن.

مریل ستریپ و کچەکەی واتە میمی گامەر

 مریل ستریپ بێگومان یەکێک لە باشترین ئەکتەرەکانی سەدەکانی 20 و 21ـە و لە هەموو فیلمەکانیدا تواناییە ناوازەکانی خۆی سەلماندووە. کچەکەی واتە "میمی" لەم بوارەدا زۆر لەدوای دایکییەوە نییە، ئەگەرچی تەنیا لە چەند فیلمدا بینیومانە. "خۆرنشین/ Evening" یەکەم فیلمی هاوبەشی میمی و دایکیییەوە کە ساڵی 2007 بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەم دایک و کچە لە فیلمی "ریکی و فلەش/ Ricki and The flash"ـدا تواناییە ناوازەکانی خۆیان دەرخەست.

تۆم هانکس و کوڕەکەی واتە کالین هانکس

 تۆم هانکسی بێ رکابەر ساڵی 2008 لە فیلمی "باک هاواردی گەورە/ The great Buck Haward"ـدا لەگەڵ کوڕەکەی هاوکار بوون. لەم فیلمەدا کالین رۆڵی سەرەکی ئەبینی نەک تۆمی باوکی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved