4/6/2020 04:29 PM

چارەسەری ئێشی مل بە پەتاتە

بە گوتەی "ستێفێن مەکیندە"ـی بەرپرسی بنکەی پزیشکیی Perfect Balanceـی لەندە ن، پەتاتە رێک ئەوە شتەیە کە دەتوانێ چارەسەر بێت بۆ ئازارەکانی مل و میگرەنێک کە بەهۆی ئەم ئازارەوە دروست دەبێت.
ئەم پزیشکە گوتوویەتی: "لە کاتی دەسپێکی کۆرۆناوە زۆر کەس بە هۆی ئازاری ملەوە سەردانمان ئەکەن و ئەم کێشەیە را تا رادەیەک دەگەڕێتەوە سەر چۆنیەتی جێگیربوونی پشت لە کاتی کار کردن و خەوتندا.
مەکیندە دەڵێ کاتێک چاو لە شاشەی ئامێرێکی ئەلەکترۆنی دەکەن، ئەگەر رێک چاوی لێ بکەین کێشەیەک دروست نابێت، بەڵام ئەگەر سەرتان داخەن، واتە ئەو کارەی لە کاتی بەکارهێنانی لاپتۆپدا ئەنجامی دەدەن، رووداوێک کە روو دەدات ئەوەیە کە کە سەر کەم کەم بەرەو پێشەوە خوار ئەبێتەوە و ئەمەش زەختێکی زۆر ئەخاتە سەر پشت.
ئەم کارناسە لەدرژەدا سەبارەت بەوەی کە چۆناوچۆن بە دوو دانە پەتاتە دەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت گوتی: "تۆپی تێنس بۆ ئەم مەبەستە زۆر باشە بەڵام چونکە زۆرینەی خەڵک ئەم جۆرە تۆپەیان لە ماڵەوە نییە، کەوابوو پەتاتەی کوڵاو دەتوانێ یارمەتیدەر بێت."
سەرەتا دەبێ پەتاتەکان بە یەکەوە بنووسێنن بە چەسپ و رێک لەسەر زەوی راکشێن و پەتاتەکان بخەنە پشت سەرتان. پاشان ملتان شل کەن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی مل بگەڕێتەوە سەر دۆخی یەکەمی خۆی و ماسولکەکان شل ببن. ئەم کارە زۆر کاریگەرە.
ئەو گوتیشی: "ئەم کارە سادەیە زۆر کاریگەرە و خەڵک دەتوانن بۆکەمکردنەوەی ئازارەکانی مل لەم شێوازە کەڵک وەربگرن و دواجار ئەگەر ئەم شێوازەش نەیتوانی کێشەکانی مل چارەسەر بکات، واباشە سەردانی پزیشک بکەن."

 

سەرچاوە: Mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved