4/6/2020 04:30 PM

بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ هەواڵێکی خۆشی پێیە

بەرێوبەری كارەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، خۆرخێ مێندیز لە بارەی داهاتوی ئەو یاریزانەوە هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس.
لە لێدوانێكیدا بەرێوبەری كارەكانی ئەو ئەستێرە پورتوگالیە وتی "رۆناڵدۆ بە یاریكردن لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دڵخۆشە و ئەو یاریزانە دەیەوێت لە یاریكردن بۆ یانە ئیتاڵییەكە بەردەوام بێت و بیری لە جێهێشتنی بیانكۆنێری نەكردۆتەوە.
هەروەها مێندیز وتی "رۆناڵدۆی گرێبەستی چوار وەرزی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەیە كە بە لای كەمەوە ئەو یاریزانە بۆ دو وەرزی دیكە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت، ئەگەر هاتو لە توانای جەستەی خۆی ڕازی بو بێ گومان دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەشی لەگەڵ یۆڤی رێدەكەوێت بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە پێناو بەردەوام بون لەگەڵ خانمە پیرەكە.
زۆرینەی رۆژنامەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردوەوە كە ئەو هێرشبەرە پورتوگالیە لە یانە ئیتاڵییەكە دڵخۆش نیەو ئارەزوی رۆیشتن دەكات لە یانەكەی، بەهۆی ئەوەی كە یۆڤی نەیتوانیوە ململانێ بكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved