خەیار یەکێکە لە سەوزە بەسودەکان کە کالۆرییەکی ئەوتۆی تێدا نییە بەڵام دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسود بۆ نموونە ڤیتامینە جۆربەجۆرەکان و هەر بۆیە پسپۆڕان و پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە پێویستی خواردنی خەیار لە هەمو ژەمەکاندا. کەوابوو بۆ تەندروستی جەستە و لەپێناو ئەم هۆکارانەی خوارەوە واباشە خەیار لەناو سەبەتەی خۆراکدا بوونی هەمیشەیی هەبێت. *خەیار دەتوانێت ژه‌هر لە جەستە دەربکات و پێست تەندروست و شێ‌دار دەهێڵێتەوە، له %95ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه و به‌شێوه‌یه‌كی کاریگەر دەتوانێت جەستە له ژه‌هر پاکبکاتەوە و شێداریەک به پێست ببه‌خشێت کە بۆ مانەوەی پێست بەتەندروستی زۆر گرنگە . *چەوری زیادەی لەش دەتوێنێتەوە، بەهۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ناو خه‌یار هه‌یه کە ریشاڵ و ئاوە، خواردنی خەیار سودێكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش. *بۆنی ناخۆشی هەناسە و ناوده‌م ناهێڵێت، بۆ زۆربه‌ی ئەوكه‌سانە رزگارکەرە کە كێشه‌ی بۆنی ناخۆشی ناوده‌م و هه‌ناسه‌یان هه‌یه ئەوەش لەبەرئەوەیە خه‌یار تایبه‌تمه‌ندی دژه به‌كتریای هه‌یه، تەنها بەخواردنی خەیارێک لەبۆنی ناخۆشی هەناسە و ناودەم ڕزگارت دەکات، چونکە هەمو ئەو به‌كتریاكانە له‌ناوده‌بات کە هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆشی ناودەم، بەمەرجێک بەشێوەیەکی جوان لەناو دەمدا بجورێت. *کرداری کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات، چونکە ئەنزیمی "ئیریبسنی" تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی خۆراکە پڕۆتینیەکان. *خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure